فێنۆسکەندیا
فێنۆسکەندیا (بە زمانەکانی فینلاندی، سوێدی و نەرویژی؛ فێنۆسکەندیا؛ بە ڕووسی: Фенноскандия) یان نیمچەدوورگەی فێنۆسکەندیا، نیمچەدوورگەیەکی جوگرافیاییە لە ئەورووپا کە بریتییە لە نیمچەدوورگەکانی کۆلا و سکاندیناڤیا، وڵاتی فینلاند و کەرێلیا.[١] لە ڕووی ئیدارییەوە ئەم نیچمەدوورگەیە کۆی خاکی سەرەکی فینلاند، نەرویژ و سوید و هەروەها پارێزگای مورمانسک، زۆرینەی کۆماری کەرێلیا و چەند بەشی باکووری پارێزگای لێنینگرادی ڕووسیا دەگرێتەوە.[٢]
ناوەکەی لێکدراوی دوو وشەی لاتینی Fennia (فینلاند) و Scandia (سکاندیناڤیا)یە.[٣] ئەم ناوە یەکەم جار لە لایەن زەویناسێکی فینلاندی بە ناوی ویلهێلم ڕەمسای و ساڵی 1898 ئاماژەی پێکراوە.[٤]
لەڕووی زەویناسییەوە ئەم ناوچەیە جیاوازە چونکە بەردەکانی گرانیتی ئارکیان و نایس و تا ڕادەیەکی زۆر کەمیش بەردی ئاهەکیان لەگەڵە، کە ئەم پێکهاتەیە لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئەورووپا تەواو جیاوازی هەیە.
دەستەواژەی لیکچووی فێنۆ-سکاندیناڤیا جاروبار وەک هاوتای فێنۆسکەندیا دەکار دەهێنرێ. هەردوو دەستەواژە لە زمانی ئنگلیزیدا ئاماژەن بۆ گرووپە سیاسی و کەلتوورییەکانی فینلاند و سوید، نەرویژ و دانمارک (دوایین وڵاتی ئاماژەپێکراو واتە دانمارک لەباری سیاسی و کەلتوورییەوە پیوەندییەکی زۆر نزیکی لەگەڵ ئەوانی دیکە هەیە بەڵام وەک بەشێکی نیمچەدوورگەی فێنۆسکەندیا هەژمار ناکرێ)، کە بەشێکن لە وڵاتانی باکووری ئەورووپا.
بۆ زانیاری زیاتر ئەو سەرچاوەیە بخوێننەوە
[دەستکاری]Ramsay, W., 1898. Über die Geologische Entwicklung der Halbinsel Kola in der Quartärzeit. Fennia 16 (1), 151 p.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Cummings، Vicki (2014). The Oxford Handbook of the Archaeology and Anthropology of Hunter-Gatherers. Oxford University Press. p. 838.
- ^ «Status of moose populations and challenges to moose management in Fennoscandia». Alces. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - ^ «Fennoscandia [fen′ō skan′dē ə]». Your Dictionary.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ^ «Das geologische Fennoskandia und das geographische Baltoskandia» (PDF). Geografiska Annaler. 10: 119–139.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فێنۆسکەندیا تێدایە. |